AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ١٨ ٢١:٢٩

ئەمینداری گشتی نوجەبا:

چارەسەری کێشەکانی عێراق بنبڕکردنی داگیرکاری ئەمریکایە/ بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق ڕزگار دەکات

چارەسەری کێشەکانی عێراق بنبڕکردنی داگیرکاری ئەمریکایە/ بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق ڕزگار دەکات

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق ئاماژەی بەوەدا کە تاکە چارەسەری کێشەکانی عێراق بنبڕکردنی داگیرکاری ئەمریکایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ ئەکرەم ئەلکەعبی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق بە ئاماژەدان بەوەی کە هیچ چارەسەرێکی سیاسی لەگەڵ داگیرکەرانی ئەمریکی لە عێراقدا نییە و هەڕەشەکانیان هیچ سوودێکی نییە، جەختی لەوە کردەوە کە بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق نەوەستاوە و سازشیش ناکات لەگەڵ داگیرکەران و هەرگیز لە هەڵوێستەکانیان پاشەکشە ناکەن.

هەرکەسێک پێی وابێت کە چارەسەری سیاسی دەتوانێت کار بکات، وەهمییە و چارەسەری هەموو کێشەکان بنبڕکردنی تەواوەتی داگیرکاری ئەمریکایە لە عێراق بۆ ئەوەی وڵاتەکەمان چێژ لە ئارامی وەربگرێت و لە پیلان و ململانێکان ڕزگاری بێت.

هەروەها داوای له ئەو کەسانەی که بیر له چارەسەری سیاسی دەکەنەوه بەرانبەر داگیرکەران و دەستدرێژکاران، چاویان بکەنەوه و تاوانی ئەمریکا زایۆنیستی له غه ززه و کوشتنی منداڵان و خەڵکی سڤیل و گه مارۆ و برسیکردنیان و پێشێلکردنی ڕوون و ئاشکرای مافه کانی مرۆڤ ببینن.

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبا پێشتر ڕایگەیاندبوو "بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق بڕیاری ڕزگارکردنی سەربازی عێراقی داوە و ئەم پرسە یەکلایی بووەتەوە و ئەوەی دێت گەورەترە".

News ID 47974

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha